image


پەیامی کورد … چاپ و بڵاو بوونەوەی کتێبێکی فێرکاری ڕینووسی کوردی لە خۆراسانی باکووری

 

کتێبی فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی بە ناوی “ڕێنڤیس و ڕێزمان”ی کوردی کرمانجی لە پارێزگای خۆراسانی باکووری چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

کتێبی “ڕێنڤیس و ڕێزمان”ی کوردی کرمانجی لە ٣٤٨ لاپەڕە و لەلایەن بڵاوگەی “بیژەن یورد” لە پارێزگای خۆراسانی باکووری چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

بەشێک لەو کتێبە نووسراوەتەوە و بەشێکی وەرگێڕانە و هەوڵ دراوە بە شێوازێکی پۆلێنبەندی کراو و هەنگاو بە هەنگاو بڕواتە پێشەوە بۆ ڕاڤە و شڕۆڤەی بابەتەکان و لە هەموو کتێب و سەرچاوەکان لەوبارەوە کەڵک وەرگیراوە. نووسەر لە کتێبە فێرکارییەکانی “سامی تان، باهۆز باران، ئیبراهیم سەیدۆ ئایدۆغان، باران ڕزگار، چەتین تاش و میکائیل بولبول” کەڵکی وەرگرتووە.

 

لە بەشی سەرەتای کتێبەکەدا تایبەتمەندییەکانی زمانی زارەکی شیکراوەتەوە و دوای بەشی سەرەتایی، یاسای گشتیی زمان بە شێوەی پۆلێنبەندی کراو پێشکەش کراوە.

 

شایانی باسە کە کتێبەکانی “بێستون” و “ب زمانەکی دن” لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەو نووسەرەیە لە بواری وەرگێڕاندا.