image

پەیامی کورد ...   ٧٤٥مین ساڵوەگەڕی وەفاتی مەولانا جەلادەدین ی ڕوومی لە ووڵاتی تورکیا ، لە کۆنیا بەڕێوە دەچێت . ئەم مەراسیمە لە لایەن شارەوانی شاری کۆنیا ، لە ناوەندی سپۆر و کۆنگرەی شارەوانی ساز دەکرێت .

لە سەر ئەسڵی مەولانا زۆر قسە و ووتوووێژ دەکرێت کە هەندێک دەڵێن فارسە و کوردە و یانیش تورکە . بەڵام مەولانا بۆخۆی زانا و متسەوفێکی بە ناو بانگە . فەقێ بەردەستی شەمسی تەورێزی بووە

ئەو شەوەی کە مەولانا تێیدا کۆچی دوایی کردووە پێی دەڵێن " شەوی عەرووس " یان شەوی شایی و زەماوەند . بە ووتەی ئەهلی تەسەووف ئەو کاتەی کە کەسێک ئەویندار و عاشقی خودایە کۆچی دوایی دەکات ، ئەو ئیتر دەڕواتە لای ئەوینەکەی خۆی یان بۆ لای خۆشەویستی خودا . بۆیە شەوی کۆچی دوایی مەولانا بە ناوی شەوی عەرووس ناو لێنراوە .

ئەم مەراسیمەی مەولانا هەموو ساڵێك بە ڕێک و پێکی لە شاری کۆنیا بەڕێوەدەچێت ئەو شارەی کە گۆڕی مەولانا لەوێیە . مەراسیمەکە هەتاکوو ١٧ی مانگی بەردەوام دەبێت . نە تەنیا لە ووڵاتی تورکیا بەلکوو لە زۆر شوێنی دیکەی دونیادا خەڵک دەچن بۆ تێکەڵبوونی ئاهەنگی مەولانا جەلادەدین ی ڕوومی .