image

پەیامی کورد  ...  بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە زانایانی کۆرسی مێکانیکی گەردوونی زانکۆی دەوڵەتی سەن پێتێرزبۆرگ ی ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا بۆ کۆنفرانسی ڕێزلێنان لە کارالیۆف ، داهێنەدری کەشتی گەردوونییەکانی شەورەوەی لە مۆسکۆ ڕایانگەیاند .

بەو جۆرە کە هەواڵ دەدرێت لە کورتکراوەیەکی ئەم ڕاپۆرتەدا زانایان کە لە کۆتاییەکانی جانیوەری دا لە کۆنفرانسی مۆسکۆ دەخوێندرێەوە ، پێش بینی دەکرێت سەیارەکی ئاپۆفیس لە ساڵی ٢٠٢٩ میلادی دا لە دووری ٣٨ هەزار کیلۆمەتری " مانگ لە دووری ٣٨٤ هەزار کیلۆمەتری لە زەوین دایە " لە ڕووبەڕووی زەوینەوە تێپەڕێت .

پێشتر زانایانی ناسا ش لە ئەگەری پێدادانی سەیارەکی ئاپۆفیس لەگەڵ زەوین لە ساڵی ٢٠٦٨ قسەی کردبوو بەڵام بە گوێرەی داتاکانی کارناسانی زانکۆی هاوایی و زانکۆی پیزا ئەگەری پێکدادانێکی لەم شیوەیە زیاتر لە ٢.٣ لە میلیۆنێکدا نییە .

سەیارەکی ئاپۆفیس بە قۆتری ٣٢٥ مەتر کە ناوەکەی لە خواوندی جۆری تووڕەیی و وێرانی لە میسڕییە کۆنەکانەوە وەرگیراوە ، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا دۆزراوەتەوە .