image

لە گەلەری زاموا لە سلێمانی ڕۆژی سێشەممە ٦ ی فێبریوەری ٢٠١٨ پێشانگایەکی هاوبەشی ٤٠ شێوەکاری کورد کرایەوە.

ئەم گەلەرییە " زاموا " ساڵانە پلانی تایبەتی بۆ کردنەوەی پێشانگای هاوبەشی شێوەکاران هەیە ، بۆ سەرەتای ساڵی ش٢٠١٨، ٤٠ شێوەکاری کۆکردوەتەوە پێکهاتوون لە چوار شاری باشوری کوردستانە " دهۆک ، هەولێر ، سلێمانی و کەرکوک .

لە گەلەری زاموادا هەموو شێوازێکی ئیشکردنی هونەری لە خۆت دەگرێ هەروەها لە ڕووی مەتڕیاڵ و پێکهاتەوە ، هونەرمەند ئازادە چی نمایش دەکات .

شێوازی نمایش کردنی تابلۆیەکان : ڕیالیست ، کلاسیک و هەروەها زۆربەی ڕێبازە نوێیەکانی نێو بوارەکە نمایش کرابوون .

 

ئامانجی سەرەکی گەلەری زاموا ، نمایشی کارە هونەرییەکان بۆ بینەرانی کوردستان و هونەرمەندان و خەڵکانی دەرەوەش، وە هەروەها دروستکردنی بازاڕ بۆ کارە هونەرییەکانە کە بینەر هانبدرێت بۆ کڕینی تابلۆیەکی هونەری ، لەمەشدا گەلەرییەکە هیچ قازانجێک بۆ خۆی نابات و هەمووی بۆ هونەرمەندەکە دەبێت ، لە کاتێکدا لە هەموو گەلەرییەکانی دونیادا سەدا پەنجای قازانج بۆ گەلەری دەبێت .

دوای ٢٣ ساڵە دامەزراندنی گەلەری زاموا  ، تا ئێستا نزیکەی ٣٠ پێشانگای هاوبەشی کردووەتەوە جگە لەوەی ساڵانە سپۆنسەری کاری هونەرمەندانی کوردستان دەکات ، سیمینار و لێکۆڵینەوە لە کارە هونەریەکان پێشکەش دەکات