image

ناپلیۆن بێ تاوان دەرچوو

رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی بەڵگەیەکی تازەی لەسەر پەیکەری ئەبول هۆل بڵاو کردوەوە کە بێ تاوانی ناپلیۆن دەسەلمێنێت کە مێژوو و نووسەرەکانی میسریش بەوە تاوانباری دەکەن کە لوتی پەیکەری ئەبول هۆل لە لایەن سەربازەکانی ناپلیۆنەوە شکێنراوە لە کاتی مەشق پێکردنیان لە ساڵی 1798.

رۆژنامەکە باس لە تابلۆیەک دەکات کە پەیکەری ئەبول هۆلە لە سەدەی 15 دروستکراوە و لەو تابلۆیەشدا ئەبول هۆل لوتی شکاوە و زۆر بەڕوونی دیارە، رۆژنامەکە دەڵێت ئەو پەیکەرە لە لایەن « شێخ فاتمی معتەسەب» ناسراو بە محەمەد سائم ئەلدەهر بە ئەنقەست شکێنراوە.

هەرچەندە زۆربەی مێژوو نوسەکان و چیرۆکەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی سروشتی ژیانەوە ئەو پەیکەرە تێک چووە.