image

یەکەم فیلم لە هۆڵەکانی سینەمایی سعودیە چی دەبێت؟

لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 35 ساڵ لە رێازی پایتەختی سعودیە بڕیارە 18 ئەم مانگە یەکەم فیلم نمایش بکرێت ئەویش فیلمی ( بلاک پانسەر) واتا پڵنگی ڕەش لە زنجیرەی جیهانی مارفلی سینەمایی.

هەرچەندە لە سعودیە لە ساڵی حەفتاکاندا هۆڵی نمایشی سینەمایی تێدا هەبوو بەڵام زانا ئیسلامییەکانی ئەو وڵاتە بڕیاری داخستنیان دا.

بڕیارە کۆمپانیایی AMC ی ئەمەریکی لە ماوەی 5 ساڵادا 40 هۆڵی سینەمایی لە هەموو شارەکانی سعودیە دروست بکات و بەشێوەی هۆڵەکانی سینەما لە جیهاندا.